لەئاکامی ڕوون بوونەوەی ئەنجامەکانی یەکجاریی پەرلەمانی دەنیمارک"لارس لوکەڕاسمووسێن" سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە وێرای قەبووڵکردنی شکست لەم هەڵبژاردنانە کە لەگەڵ سەرکەوتنی سۆشیال دێمۆکراتەکان هاوڕێ بوو، ڕۆژی پێنجشەممە لەکارکشایەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیاندرانی ئەنجامەکانی یەکجاریی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی دەنیمارک، لیبرالەکان ٣٣/٤ لە دەی دەنگەکانیان دەستخستووە.
خاتوو "مێتە فێردریکسن" ڕێبەری پارتی سۆشیال دێمۆکراتی دەنیمارک بە سەرکەوتن بە سەر"لارس لووک ڕاسموسێن" سەرۆک وەزیرانی ڕاستخوازی ئەم وڵاتە، توانی ناوی خۆی وەکوو گەنجترین سەرۆک وەزیرانی مێژووی دەنیمارک تۆمارکات.
پارتی چەپخوازی شۆسیال دێمۆکرات نەیاری دەوڵەتی دەنیمارک، بە وادەی خۆشبژیوی زیاتر بۆ شارومەندان توانی لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی دا سەرکەوێت و لانیکەم ٩٠ کورسی لە ١٧٩ کورسی پەرلەمانی دەنیمارک بە خۆی تەرخان بدات. دەنیمارک دوای فینلاند و سوئید، سێهەمین وڵاتی ناوچەی ئیسکاندیناوییە لە ساڵی ٢٠١٩ کە شایەتی سەرکەوتنی پارتە چەپخوازەکانە لە هەڵبژاردنەکان دا.
..........
300